Error: No articles to display

ڕاوه‌ستانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ ڕێگه‌ی بۆریه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ زیانی له‌ عێراق داوه‌

تشرینی دووەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئامانج ڕه‌حیم، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی نوسیویه‌تی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگای (بۆری گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان - جەیھان) دوای یەک ساڵ لە ڕاگرتن، کە بە زیانی دارایی گەورە شکایەوە بۆ داھاتی حکومەتی فیدڕاڵ لە ساڵی ڕابوورد.
ئه‌وه‌یشی خستۆته‌ڕوو بە ڕای من ھەنگاوێکی دەسپێکی باش و نیازپاکی دەردەخات بۆ دۆزینەوەی لەیەکترگەیشتنی ھاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێم بە تایبەتی لە بواری بوودجەی ٢٠١٩، و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.
له‌ڵایه‌کی تره‌وه‌ به‌ختیار شاویس به‌رله‌مانتاری عێراق ڕایگه‌یاند وتیشى " له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى عێراقدا ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل له‌ رێگه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ بکات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حکومه‌تى فیدراڵى پشکى هه‌رێم له‌ بودجه‌ دابین بکات".
هه‌روه‌ها عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند به‌ گوێره‌ی رێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی، بڕی 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌کرێت.
روونیشی کردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ له‌ رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقییه‌وه‌ به‌ بازاڕ ده‌کرێت و ده‌فرۆشرێت