Error: No articles to display

بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر 8 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت

تشرینی دووەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ بدرێت له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی که‌ ماوه‌ له‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ 70% ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون، یه‌کلایی کردۆته‌وه‌وئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوه‌کان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بکات.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ تائێستا 8 وه‌زیر له‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌کلاینه‌کراوه‌ته‌وه‌ له‌ نێو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کاندا و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناخۆ و به‌رگری عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.