Error: No articles to display

ئافرەتێكی عه‌ره‌ب له‌ گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا

تشرینی دووەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز 
پۆلیسی گه‌ریان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆهەڵواسین لەگەڕەکی مەگارەکەی قەزای کەلار دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار بەشوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (ن ، م ، ح ) لەدایکبووی 1990لەنەتەوەی عەرەب بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانی لەدەستداوە.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی گه‌رمیان هاتووه‌ بەوتەی مێردەکەی ناوبراو تەنها خۆی و دوومنداڵەکەی لەماڵەوە بوون و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆماڵەوە بینیویەتی هاوسەرەکەی خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.