Error: No articles to display

دوو تۆمەتبار بە تۆماری ساختە زەویا فرۆشتووه‌

تشرینی دووەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ شەوی 18-11-2018 ، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار بەهەماهەنگی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەستابوون بە ساختەکردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەکە بە هاوڵاتیان .
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ دوای ئەوەی هێزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار زانیارییان دەستکەوت لەسە دوو تۆمەتبار کە هەستاون بە ساختەکردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەکە بە هاوڵاتیان لەسنوری گەڕەکی هەواری شار لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ‌ هێزەکانی پۆلیس لیژنەیەکیان پێکهێناو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا ئەمشەو هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن .
پۆلیس ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو لە ئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران (ع ، ر ، ح دانیشتوی شاری کەرکوک و ک ، ع ، ش دانیشتوی شاری هەولێر ) بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و ڕەنگە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسانی دیکەش دەربچێت کە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا