Error: No articles to display

له‌گه‌رمیان منداڵێك له‌ سه‌تڵێكی ئاودا خنكا

تشرینی دووەم 20, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار منداڵێکی یەک ساڵان بەناوی ( ڕەعد ساهر احمد ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەوتەی باوکی ناوبراو لەماڵی خۆیان لەکاتی یاریکردندا ئاگایان لێ نەبوەو کەوتۆتە نێو سەتڵێکی ئاوەوە و لەئەنجامدا خنکاوە لەئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو لەقەزای کفریش بەیانی ئەمڕۆ منداڵێک هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی باوکی منداڵەکە ناوی بەهەشت خەلیل حەمیدە و تەمەنی تەنها 11مانگە بەوتەی باوکی لەسەرەتای لەدایکبونیەوە نەخۆش بوەو ڕشانەوەی لەگەڵدابوە بەیانی ئەمڕۆ دیسان ڕشاوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.