Error: No articles to display

ئه‌و خاون ئۆتۆمبیلانه‌ی خوێندكاران ده‌گوازنه‌وه‌ سزا ده‌درێن

تشرینی دووەم 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات "لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2018 – 2019) تێبینی هەندێک حاڵەتی هاتووچۆکردن بە خوێندکاران دەکرێت بە شێوەیەکی بەدەر لە یاسا‌و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ‌و سەلامەتی قوتابیان، بەجۆرێک ئەو حاڵەتانە بەپێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی منداڵان هەژماردەکرێت، لەوانە حاڵەتی هەڵگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکار لە ناو یەک ئۆتۆمبێل یان دانانی خوێندکاران لەناو صندوقی ئۆتۆمبێلەکان، بە مەبەستی پاراستنی ژیانی منداڵەکان‌و مافەکانیان‌و بنبڕکردنی ئەم حاڵەتە نەخوازراوانە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە خوێندکاران دەگوازنەوە بۆ قوتابخانەکان، بەهیچ شێوەیەک نابێت خوێندکار زیادە لەڕێگە پێدراو هەڵبگرن یاخود خوێندکار بخەنە ناو صندوقی ئۆتۆمبێلەکان، ئەگەر نا دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی توند ‌و سزای دارایی دەبنەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەیان بینی پەیوەندی بە کۆنترۆڵی هاتووچۆ ژمارە (188) وە بکەن