Error: No articles to display

سبه‌ی بارزانی سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات

تشرینی دووەم 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ پێی زانیاریه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌م مه‌سعود بارزانی، به‌سه‌ردانێک ده‌گاته‌ به‌غداد، کۆده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌روه‌ها بارزانی چاوی به‌ هه‌رکه‌ له‌ نوری مالیکی و عه‌مار حه‌کیم و موقته‌دا سه‌در ده‌که‌وێت له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند سبه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بته‌وتر ده‌که‌ین.