Error: No articles to display

120 کەس لەسەر ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون

تشرینی دووەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند "لە ماوەی ئەمساڵدا 120 کەس لەسەر لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، زۆربەیان خەڵکی دەڤەرەکەن، خەڵکی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.".

هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕوو "بەشی زۆری ئەوانەی دەستگیرکراون گەنجن، هەردوو رەگەزیش لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەن

زۆربەی کەسەکان لەسەر مادەی هێرۆیین دەستگیرکراون، کە مادەیەکی مەترسیدارە لە جیهاندا. هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەشڵێت "بەکارهێنانی و بازرگانیکردن پێی لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردە، ئەو مادەیەش لە دەرەوەی سنووری کوردستان دێتە نێو هەرێمی کوردستان".
هه‌روه‌ها له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ئه‌وه‌ خرایه‌ روو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گیراون به‌ شێوه‌ی گروپ زۆرجار بڕی 10 کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ و یان گروپ گیراوه‌ 3 کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌.