Error: No articles to display

به‌ هۆی شه‌حنی موبایله‌وه‌ ئاگر له‌ به‌شه‌ناخۆی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌وته‌وه‌

تشرینی دووەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ هۆی شۆرتی کاره‌باوه‌ به‌شه‌ناخۆی کوڕان له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ئاگری لێکه‌وته‌وه‌.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی بەردەڕەش ڕایگه‌یاند ئاگره‌که‌ کۆنترڵکرا و زیانی گیانی لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌.
رائید عوسمان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی بەردەڕەش راگەیاند لە ژوورێکی بەشەناوخۆیی کوڕان بەهۆی شەحنی مۆبایلێکەوە شۆرتی کارەبا دروستبووە و ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام دەستبەجێ تیمەکان گەیشتنە شوێنەکە و لەماوەی 20 خولەکدا توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە..
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ هه‌ریمی کوردستان به‌ هۆی شۆرتی کاره‌باوه‌ ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و زیانی گیانی و مادی لێکه‌وتۆته‌وه‌.