Error: No articles to display

‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌یه‌نێت

تشرینی دووەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆپێنج شه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌م نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک تۆمه‌تباری به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێکی جۆراوجۆر ڕاگەیاند. نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێک ئوتومبیلی پزیشکێکیان دزی، ئوتومبیله‌که‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی نه‌مابو، تۆمه‌تباره‌کان بردویان بۆ پارێزگای دهۆک، بوسوپاسه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی دهۆکه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ئوتومبیله‌که‌دا گیراو سێ تۆمه‌تباریش به‌تۆمه‌تی دزینی ئوتومبیله‌که‌ ده‌ستگیرکران‌و له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌کان به‌رده‌وامه‌.
وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ به‌نوسراوێک هێزه‌کانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار کرانه‌وه‌ به‌بونی تۆمه‌تبارێک له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردوو توانرا تۆمه‌تباره‌که‌ له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیر بکرێت و دوای ته‌واوکردنی ڕێکاره‌ یاساییه‌کان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر کرا .
له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار ( أ ، ع ، م له‌دایکبووی 1982 ی دانیشتوی هه‌ولێر ) به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 453 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌ .
نه‌قیب سه‌رکه‌وت رونیکرده‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی که‌سێکیان ده‌ستگیرکردووه‌ که‌ له‌پێنجوێن فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی هه‌بوه‌ که‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ کوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناحیه‌ی ناڵپا
نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ پێنج تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزینی 73 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی له‌ژماره‌یه‌ک دوکان‌و کۆمپانیا ده‌ستگیرکراون که‌ یه‌کێکیان خه‌ڵکی پاکستانه‌.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارێکی تر به‌تۆمه‌تی هه‌ره‌شه‌کردن‌و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن له‌هاوڵاتیان ده‌ستگیرکراوه‌.
هاوکات حه‌وت تۆمه‌تباری دیکه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی
فێڵکردن له‌هاوڵاتیان‌و دزینی ماتۆرسکیل‌و دزینی موبایل له‌ناو بازاردا ده‌ستگیرکراون.
به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 13 ده‌رۆزه‌که‌ریان ده‌ستگیرکردووه‌.
راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتی تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێکی کارگه‌ی دروستکردنی شیرینی که‌ ژماره‌یه‌ک تۆمه‌تبار له‌شاری هه‌ولێره‌وه‌ هێنابویانه‌ شاری سلێمانیو سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌ستگیرکران که‌ ئامێره‌کانیان هێنابو