Error: No articles to display

له‌ هه‌رێم به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت

تشرینی دووەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ وسبەی بڵاوکرده‌وه‌.
که‌شناسی ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی تشرینی دووه‌م ئاسمان هه‌وری باراناوی به‌ درێژای کاته‌کان و هه‌روه‌ها به‌فر بارین له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کان ده‌بارێت.
له‌ پاره‌ی پله‌ی گه‌رمی که‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌ پله‌ی گه‌رمی پارێزگای هه‌ولێر 14 پله‌یه‌و پله‌ی گه‌رمی پارێزگای سلێمانی 14 پله‌یه‌ و پله‌ی گه‌رمی پارێزگای دۆهک 13 پله‌یه‌ و پله‌ی گه‌رمی پارێزگای دهۆک 17 پله‌یه‌.
هه‌روه‌ها که‌شناسی هه‌رێم پێشبینی که‌ش و هه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ 24ی تشرینی دووه‌م ڕاگه‌یاند ئاسمان له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ که‌می بچڕ بچڕله‌ کات و شوێنی جیا جیاکاندا.
گه‌شناسی پله‌ی گه‌رمی پارێزگاکانی سبه‌ی شه‌ممه‌ ی خستۆته‌ڕوو پله‌ی گه‌رمی پارێزگای هه‌ولێر 15 پله‌یه‌ وپارێزگای سلیمانی 13 پله‌یه‌ و پارێزگای دهۆک 12 پله‌یه‌ و پارێزگای که‌رکوک 16پله‌یه‌.

ئەلبوومی وێنەکان