Error: No articles to display

20 پێشمه‌رگه‌ ڕزگار ده‌كرێن

تشرینی دووەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ژمارەیەک پێشمەرگە، کە بەهۆی لافاوەوە لە میحوەری پردێ گیریان خواردبوو، بە هێلیکۆپتەری پۆلیسی هاتووچۆ رزگار کران.
عه‌مید خالید عه‌لى، سەرپەرشتیاری فڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، کاتژمێر 6ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاماده‌کاریمان کرد و پێش کاتژمێر 7ى سه‌ر له‌ به‌یانى توانیمان له‌ ماوه‌ى نیو کاتژمێر 20 پێشمه‌رگه‌ رزگار بکه‌ین.
وتیشى توانرا بێ زیان سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کان رزگار بکرێن.
ساڵی ڕابردوویش ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ به‌ هۆی لافاوه‌ گیریانخواردبوو دواجار له‌ ریگه‌ی فرۆکه‌وه‌ ڕزگارکران.
که‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه‌ باران هه‌موو هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ تا ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.