Error: No articles to display

له‌خانه‌قین 15 گوندى کوردنشین چۆڵده‌کرێن

تشرینی دووەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ له‌ سنورى شارۆچکه‌ى خانه‌قین فشار له‌سه‌ر دانیشتوانى چه‌ند گوندێکى کوردنشین دروست ده‌کرێت وئه‌وانیش بۆ پاراستنى ژیانیان ماڵ وحاڵیان به‌جێده‌هێڵن وڕوو له‌ ناوچه‌ ئارامه‌کان ده‌که‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌دنان ده‌لۆ جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى خانه‌قین به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند : له‌ئێستادا 15 گوندى کوردنشین له‌سنورى شارۆچکه‌ى خانه‌قین به‌هۆى مه‌ترسییه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى چۆڵیان کردووه‌ وڕوویان له‌ ناوچه‌ ئارامه‌کان کردووه‌، که‌به‌هۆى ڕه‌فتار وکرده‌وه‌کانى ئه‌و حه‌شدانه‌وه‌ ناوچه‌که‌ سه‌قامگیر وئارام نییه‌ وئه‌گه‌ر وا بڕوات ئه‌وا ره‌نگه‌ ئه‌وچه‌ند گونده‌ى تری ماون که‌کوردنشین چۆڵى بکرێن.

وتیشى: ئه‌وانه‌ى که‌ له‌ئێستادا بونه‌ته‌ حه‌شدى شه‌عبى پێشوتر وله‌کاتى داگیرکردنى ناوچه‌که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ریزه‌کانى داعش چه‌کداربون وله‌ ئێستادا به‌هه‌مان چه‌که‌وه‌ له‌داعشه‌وه‌ بونه‌ته‌ حه‌شدى شه‌عبى وهه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌رده‌مى داعشدا زۆڵم زۆریان به‌رامبه‌ر به‌ کورد ده‌کرد له‌ ئێستاشدا به‌هه‌مان شێوه‌ وبگره‌ زیاتریش به‌رامبه‌ر کورده‌کان خراپه‌کارى ده‌که‌ن وناوچه‌که‌یان پێى چۆڵ ده‌که‌ن.