بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆوە سێ‌ ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی

تشرینی دووەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند دوای ئەوەی ڕۆژی سێشممە 20ی تشرینی دووه‌م ،بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر ڕێگای عەربەت – سەید سادق دوو ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا ، ئەمڕۆ منداڵە تەمەن سێ‌ ساڵانەکەیان کەلەو ڕوداوەدا بریندار بووبوو گیانی لە دەستدا .
رۆژی 20ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو بەهۆیەوە دوو ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا