Error: No articles to display

ئه‌مشه‌و بارهه‌ڵگرێك له‌ ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگه‌ڕا

تشرینی دووەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و له‌ شه‌قامی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان بارهه‌ڵگرێک وه‌رگه‌ڕا.

هاتووچۆی گه‌رمیان هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات رووداوه‌که‌ له‌ شه‌قامی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان بوو، زیانی به‌ 12 ئۆتۆمبێلی تر گه‌یاندووه‌".

هاتوچۆ ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو به‌پێی زانیارییه‌کان بارهه‌ڵگره‌که‌ ئیستۆپی نه‌ماوه‌ و کۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه.‌

هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌که‌ سه‌رنشینێکی بارهه‌ڵگره‌که‌ برینداره‌ و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌که‌ش هه‌ڵهاتووه‌

ئەلبوومی وێنەکان