Error: No articles to display

زانكۆی سلێمانی سێ ڕۆژ پشووی ڕاگه‌یاند

تشرینی دووەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ ڕایگه‌یاند سێ ڕۆژ پشووی فه‌رمی ده‌بێت بۆ خوێندکاران فه‌رمانبه‌رانی زانکۆی سلێمانی.
د. ئاراس زه‌ینه‌ڵ، یاریده‌دری سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند جگه‌ له‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ که‌ به‌هۆی 50 ساڵه‌ی زانکۆوه‌ کرایه‌ پشوو ڕۆژێکی دیکه‌ش ده‌کرێته‌ پشوو.
وتیشی: رۆژی سێشەممەشمان کردە پشوو تا بەزووترین کات کێشەکانی خوێندکارانی به‌شه‌ ناخۆی چارەسەر بکەین.
د. ئاراس ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ لە زانکۆی سلێمانی دەوامی رەسمییە و هیچ کێشەیەک نییە و لە ماوەی ئەو پشووەشدا کۆمپانیا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاککردنەوەی داخلییەکان دەستبەکار دەبێت.