Error: No articles to display

به‌هۆی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان تاقیكردنه‌وه‌كانی ڕاگرت

تشرینی دووەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مشه‌و دوو جار بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ڕوویدا، به‌و هۆیشه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان تاقیکردنه‌وه‌کانی دواخست.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێبین محه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند به‌هۆی روودانی هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مشه‌و له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌کانی سنوری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی وه‌رزی یه‌که‌ممان ڕاگرت.
له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو به‌ هۆی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان زیانی گیانی مادی به‌ر ئه‌و قه‌زایه‌ که‌توو و بۆ ماوه‌یه‌کیش پرۆسه‌ی خوێندن له‌و قه‌زایه‌ راگیرا.