Error: No articles to display

كه‌شناسی ڕێژه‌ی باران بارینی ڕاگه‌یاند

تشرینی دووەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری وهه‌روه‌ها کۆی گشتی بارانبارینی لەناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی کەشناسی ھەرێم کۆی گشتی باران بارین له‌ ماوه‌ی رابردودا لە ھەولێر زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له‌ مێرگه‌ سور باریه‌وه‌ که‌ ڕێژه‌که‌ی 229 ملمه‌. و له‌ پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له‌ سه‌رکه‌پکان 191ملم و له‌ پارێزگای دهۆک له‌ دینارته‌ 306 ملم و له‌ پاریزگای که‌رکوک له‌ کفری 139 ملم باران باریوه‌ و له‌ پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پێنجوێن زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارین گه‌شتۆته‌ 250ملم.