Error: No articles to display

له‌ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هید دانرا

تشرینی دووەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ 26 ى تشرینى دووه‌مى 2018 به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودو خانه‌واده‌ى شه‌هید عه‌تا و سدیق خه‌راجیانى نوێنه‌رى خاتوو هێرۆ ئیبرایم ئه‌حمه‌د و دکتۆر ته‌ها ره‌سوڵ و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و ده‌زگا حکومیه‌کان مه‌راسیمى ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ به‌ڕێوه‌چوو .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌رى شه‌هید عه‌تا لادرا که‌دکتۆر ته‌ها ره‌سوڵ ئه‌رکى دروستکردنى په‌یکه‌ره‌که‌ى له‌خۆ گرتبوو .

دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ تاجه‌گوڵینه‌ى رێز وه‌فا له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود دانرا .

شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) ئێواره‌ى ڕۆژى 26-11- 2014 له‌ شه‌ڕێکى قاره‌مانه‌نه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌ ته‌للوه‌رد گیانى خۆى کرده‌ قوربانى کوردو کوردستان .

شه‌هید عه‌تا شانبه‌شانى باوکى و ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شداریان کرد له‌ئازادکردنى ته‌للوه‌رد له‌ ده‌ست تیرۆرستانى داعش.
جگه‌ له‌شه‌هیدبونى ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ش له‌شه‌ڕى دژ به‌تیرۆرستانى داعش پۆلێک پێشمه‌رگه‌ى ترى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان شه‌هید بوون ئه‌وانیش هه‌ریه‌ک له‌ (نه‌قیب ئه‌حمه‌دمحه‌مه‌د یوسف و به‌ختیار ئه‌حمه‌د سه‌عیدو رێبین قادرئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د قادرو ئاراس حسین سواره‌ ) شه‌هید بون و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ى تریش بریندار بوون .

هه‌زاران سڵاو له‌ گیانى پاکى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ڕێگاى ڕزگارى کوردستان .