Error: No articles to display

بۆ رێگرى له‌کاره‌ساتى سروشتى حکومه‌تى عێراق هاوکارى پارێزگاکانى هه‌رێم ده‌کات

تشرینی دووەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


حکومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ هاوشێوه‌ى پارێزگاکانى ترى عێراق بودجه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان دابین بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و گرفتانه‌ى که‌ ده‌بنه‌ هۆى دروستبونى لافاو کاره‌ساتى سروشتى , له‌ پارێزگاى سلێمانیش لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان سه‌رقاڵى ده‌ره‌خسته‌یه‌کن بۆ ئه‌وه‌ى کۆى گرفته‌کان ده‌ستنیشانبکرێت و دواتر به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنیان ره‌وانه‌ى حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى پێویستیان بۆ دابین بکرێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26-11-2018 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کاره‌ساته‌ سروشتیه‌کان له‌ پارێزگاى سلێمانى کۆبوه‌وه‌ و بڕیاره‌که‌ى حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ى کاره‌ساتى سروشتى له‌ سلێمانى تاوتوێکرد ,

قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى عێراق بڕیارێکى گرنگه‌و رۆڵى گرنگى ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌رکردنى به‌شێکى زۆر له‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى که‌ هۆکارن بۆ دروستبونى کاره‌ساتى سروشتى له‌ پارێزگاى سلێمانى , ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌زووترین کاتدا دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌رخسته‌ بۆ کۆى ئه‌و گرفت و کێشانه‌ ئاماده‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ سلێمانى هه‌ستیان پێده‌کرێت و دواتر گرفته‌کان ره‌وانه‌ى حکومه‌تى فیدڕڵى ده‌کرێت بۆ دابینکردنى بودجه‌و ده‌ربڕینى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دابینکردنى ئه‌و که‌ره‌سته‌و پێداویستیانه‌ى که‌ پێویستن بۆ رێگرى کردن له‌ لافاو کاره‌ساتى سروشتى ,

له‌ به‌شێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کاره‌کانى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کاره‌ساته‌ سروشتیه‌کان له‌ سلێمانى کراو قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌هۆى کاره‌کانى لیژنه‌که‌وه‌ له‌ سلێمانى رێگرى له‌ سه‌دان رووداو حاڵه‌تى کاره‌ساتى سروشتى کراوه‌ و ژیانى چه‌ندین خێزان له‌مه‌ترسى پارێزراوه‌ , ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو لیژنه‌که‌ هه‌موو توانایه‌کى خۆى ده‌خاته‌گه‌ێ‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى لافاو کاره‌ساتى سروشتى رۆڵى گرنگى خۆى ببینێت و له‌ زووترین کاتدا به‌هاناى ئه‌و که‌سانه‌وه‌ بچن که‌ پێویستیان به‌پێشکه‌شکردنى هاوکارى هه‌یه‌ .

ئەلبوومی وێنەکان