وەزیرى پەروەردە جه‌خت له‌سه‌ر خوێندنی زمانی ئینگلیزی ده‌كات

تشرینی دووەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ڕۆژی دووشەممە له‌ شاری هه‌ولێر وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانى گشتى پارێزگاکان و بەڕێوەبەرى پەروەردەى قەزاکان و سەرپەرشتیاران کۆبووەوە.
د. پشتیوان سادق،وەزیرى پەروەردەی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند لە دابەشکردنى نەوت بۆ ئەو شوێنانەى کە نەوتیان پێ نەدراوە، وە بەردەوامبوونى لە رێکخستنى میلاکات و دادپەروەرى و کارکردن لەسەر سیستەمى بە ئینگلیزى کردنى هەردوو وانەى بیرکارى و زانستەکان و پەرەپێدان و چالاکترکردنى، کارکردن لەسەر وانەبێژى و بە تایبەت ئەو کەسانەى کە دەرچووى هەردوو کۆلێژى پەروەردە و پەروەردەى بنیاتن، هەروەها کارکردنى بە پێى رێنمایی و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە بڕیارێکى نەرێنى و حزبى، وە بەپێ رێنماییەکان کار بکرێت. پاشان چەندین پرسێکى دیکەى پەروەردەیى و روژێنران.
ئه‌مه‌ له‌ ماتێکدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو ناڕه‌زای له‌سه‌ر خوێندنی هه‌ردوو وانه‌ی بیرکاری و زانست به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ پۆلی یه‌که‌م و دووه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌لایه‌ن مامۆستایان و که‌سوکاری خوێنکارانی لێکه‌وته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خوێندنی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ له‌ هه‌ندێک له‌ قوتابخانه‌کانی پارێزگای سلێمانی ڕاگیرا.