Error: No articles to display

بازرگانانى سلێمانى و کۆمارى ئیسلامى ئێران کۆبونه‌وه‌

تشرینی دووەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستى زیاتر کارى هاوبه‌ش و لێک نزیکبونه‌وه‌ بازرگانانى شارى سلێمانى و کۆمارى ئیسلامى ئێران کۆبونه‌وه‌.

به‌سه‌رپه‌رشتى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى و سه‌رکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌شارى سلێمانى کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى بازرگانانى سلێمانى و ئێران له‌ بینایى پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا.

یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج، جێگرى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى پێشوازیکرد له‌ سه‌رکنسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران و ژماره‌یه‌ک له‌بازرگانانى ئه‌و ووڵاته‌.

جێگرى سه‌رۆکى ژوور له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ''ئێمه‌ خۆشحاڵین توانیومان له‌م کاته‌دا که‌ کوردستان به‌ باردۆخێکى سه‌ختى داراییدا تێده‌په‌رێت سانزه‌هه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سلێمانى بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌و وتیشى ژیان ناوه‌ستێت بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌ پێشکه‌ش کردنى کاره‌کانمان و نیمایش کردنی''.

راشیگه‌یاند ''ئه‌و کاڵاو شتومه‌کانى له‌م پێشانگا نمایش کراوه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتى جیاوازه‌ هاتون و نزیکه‌ى 200 کۆمپانیاش به‌شدارن له‌ هه‌شت وڵاتى جیاوازى جیهانه‌وه‌، ئه‌مرۆش کۆبونه‌وه‌که‌مان تایبه‌ته‌ به‌ کۆمپانیاکانى کۆمارى ئیسلامى له‌ پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى چونکه‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران سنورێکى فروانى له‌گه‌ڵماندا هه‌یه‌، له‌ڕابردووشدا زۆر هاوکارى خه‌ڵکى کوردستانیان کردوه‌ و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ په‌یوه‌ندى بازرگانى به‌هێزمان هه‌یه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامى چاکه‌ و هاوکاریه‌کانیان به‌ دروستکردنى په‌یه‌وه‌ندیه‌کى به‌هێزى بازرگانى بده‌ینه‌وه‌''.

لاى خۆشیه‌وه‌ سه‌رکونسوڵى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌شارى سلێمانى ڕایگه‌یاند ساڵانه‌ به‌به‌هاى زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار کارى بازرگانى له‌گه‌ڵ سلێمانى ده‌کرێت.

ئاغاى مه‌سعودیان، سه‌رکنسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌شارى سلێمانى له‌ کۆبونه‌وه‌ى بازرگانانى سلێمانى و ئێران ڕایگه‌یاند" شارى سلێمانى یه‌کێکه‌ له‌و شارانه‌ى تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ وه‌ گرنگى تایبه‌تى هه‌یه‌ به‌لاى ئێمه‌وه‌ که‌شارى سلێمانى نزیکترین ناوچه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاند" له‌ئێرانه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 جۆر کاڵا و شتومه‌ک دێته‌ شارى سلێمانى لێوه‌ى دابه‌ش ده‌کرێت به‌ ناوچه‌کانى ترى کوردستان و عێراق".

ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه‌" باس له‌وه‌ ده‌کرێت ساڵانه‌ له‌ خاڵه‌ فه‌رمیه‌کانه‌وه‌ به‌بڕى 2.5ملیار دۆلار بازرگانى ده‌کرێت وه‌ له‌ ناوچه‌ نا فه‌رمیه‌کانیشه‌وه‌ ساڵانه‌ به‌به‌هاى 5 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌کرێت".

وته‌کانى ئاغاى مه‌سعودیان له‌ کاتى به‌ڕێوه‌چونى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌تى بازرگانانى شارى سلێمانى و کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ڕێوه‌چوو که‌ له‌ چواره‌م ڕۆژى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئه‌نجامدرا.