Error: No articles to display

بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌میرى کوێت کۆبۆوه‌

تشرینی دووەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ وڵاتانى که‌نداو، به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌ردانى کوه‌یتى کرد و سه‌رله‌به‌یانیى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 27 ى تشرینى دووه‌مى 2018 له‌ لایه‌ن سمو شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌میرى کوه‌یت پێشوازى کرا.

بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌میرى کوێت کۆبۆوه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بیروڕا له‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌ سیاسى و گۆڕانکارییه‌کانى عێراق و ناوچه‌که‌ ئاڵوگۆێ‌ کرا و هه‌روه‌ها ڕۆشنایى خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى کوه‌یت و چۆنییه‌تى پێشخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌.

پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌نگاوه‌کانى پێکهێنانى حکوومه‌تى تازه‌ى عێراق ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى ئه‌و دیداره‌ بوو.


هه‌ر هه‌مان ڕۆژ بارزانى له‌گه‌ڵ شێخ ناسر سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگریى کوه‌یت کۆبوونه‌وه‌. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخى سیاسیى عێراق و ناوچه‌که‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوولا تاوتوێ کرا و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى کوه‌یت کرایه‌وه‌.