Error: No articles to display

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود خه‌ڵاتى ڕێزلێنانى ساڵیادى شه‌هیدعه‌تاى پێبه‌خشرا

تشرینی دووەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28 تشرینى دووه‌مى 2018 ،به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شارى سلێمانى پێشوازیکرد له‌چه‌تۆ حه‌لاق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان .

دواتر له‌لایه‌ن چه‌تۆ حه‌لاق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن راوێژکارى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان خه‌ڵاتى رێزلێنانى ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودى به‌خشى به‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى محمودکه‌وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک و پێشمه‌رگه‌یه‌کى رۆژه‌ سه‌خته‌کان گیانفیدایانه‌ روبه‌روى دوژمنان وزوڵم وزۆرى ئه‌وکاته‌ى رژێمى به‌عس و هه‌روه‌ها له‌کاتى سه‌رهه‌ڵدانى دروستبونى چه‌کدارانى داعش بۆسه‌ر که‌رکوک و ناوچه‌کوردستانیه‌کان خۆى و کوره‌که‌ى له‌سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ به‌رگردی کردو کوره‌که‌وره‌که‌ى کرده‌ قوربانى پاراستنى خاک و هاوڵاتیانى کوردستان.

ئەلبوومی وێنەکان