Error: No articles to display

جه‌ماوه‌رنیوز خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌ شاره‌زوور بڵاوده‌كاته‌وه‌

تشرینی دووەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

هه‌ریه‌كه‌ له‌ قه‌زای سه‌یدسادق و قه‌زای شاره‌زوور سیسته‌می كاره‌بای (16) ئه‌مپێریان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ دانراوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور و سه‌یدساق سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانیان كرد به‌ مه‌بستی به‌ دواداچون و باشتركردنی ڕه‌وشی كاره‌با.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌تووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌با پێی ڕاگه‌یاندوون پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌و دوو قه‌زایه‌ (17) كاتژمێر كاره‌با دابه‌شده‌كرێت كه‌ خشته‌ی كاره‌باكه‌ش له‌ كاتژمێر 9ی شه‌وه‌ تا كاتژمێر 2ی دوانێوه‌ڕۆ ده‌بێت و به‌ڵێنیشداوه‌ كاته‌كانی كاره‌با له‌ شه‌ودا زیانر بكات..

هه‌ریه‌كه‌ له‌ و دوو قه‌زایه‌ له‌ وه‌رزی هاوین به‌ به‌راورد به‌ شاره‌كانی تری كوردستان پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زیاتر بووه‌ به‌ جۆرێك له‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵ له‌ شاره‌كانی تری كوردستان نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌  17 هه‌زار دیناری وه‌رگیرا له‌ هاوڵاتیان، به‌ڵام له‌ قه‌زای شاره‌زوور نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با ته‌نها ( 8 ) هه‌زار دینار  له‌ هاوڵاتیان وه‌رگیرا . ‌