Error: No articles to display

له‌سانزه‌هه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى 12 گرێبه‌ست واژۆکراوه‌

تشرینی دووەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


دواى شه‌ش رۆژ سیانزه‌هه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى کۆتاى هاتوو، تیایدا 12 گرێبه‌ست واژۆکراوه‌.

که‌مال حه‌مه‌ علی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کارگێڕى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند" کۆتاى به‌ سانزه‌ هه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى هات که‌ تیایدا 12 گرێبه‌ستى کارکردن واژۆکراوه‌ له‌ نێوان کۆمپانیا به‌شداره‌ بیانیه‌کان و کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان به‌تایبه‌ت ئێرانیه‌کان له‌ بواره‌کانى خۆراک و شیره‌مه‌نى و ئاسن ".

ڕاشیگه‌یاند "180کۆمپانیا به‌ناوخۆى و بیانى به‌شدارن که‌ 30 کۆمپانیا ئێرانین 12 کۆمپانیا تورکین 16 کۆمپانیاى میسر 8 کۆمپانیا پاکستان 4 کۆمپانیا هندستان 3 کۆمپانیا ئه‌لمانیا 1 کۆمپانیا ئه‌مریکا 2 کۆمپانیا ئه‌رده‌ن 4 کۆمپانیا سوریا 1 کۆمپانیا سعودیه‌ وه‌ 12 کۆمپانیاى بازرگانى و کانزاى حکومه‌تى عێراق تیایدا به‌شدار بوون".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا" ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار سه‌ردانکه‌ر هاتوونه‌ته‌ پێشانگاکه‌ و توانیویانه‌ سود له‌و ماددانه‌ وه‌رگرن که‌ نمایشکراوه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ کاڵاکان".

ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ پێشانگاکه‌ له‌ناو بیناى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌رده‌وام بوو.