Error: No articles to display

واده‌ی دابارینی به‌فر ڕاگه‌یه‌نرا

تشرینی دووەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند شەپۆلێکی باران بارین و بەفر ڕوو لە هەرێم دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاوکردەوە لە شەوی پێنجشەممە 29ی تشرینی دووه‌م تا 2ی كانونی یه‌كه‌م  پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ لەکاتی هاتنی ئەو شەپۆلە، بارستە هەوایەکی نیمچە ساردیش روو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، هەندێکجار هەورەتریشقەش دەبێت