Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سزایه‌كی قورس ده‌رده‌كات

تشرینی دووەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وەزارەتی پەورەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک له‌باره‌ی گزیكردنی خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی ده‌رده‌كات.

به‌ پێی نوسراوێكك كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ واژۆی پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌.

به‌ پێی نوسراوه‌كه‌ ئه‌گه‌ر خوێندكارێك ساڵی یه‌كه‌می بوو ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو مافی به‌شداربونی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان نامێنێت، بۆ ساڵی دواتر ده‌چێته‌ خوێندنی ئێواران.

ئه‌گه‌ر خوێندكارێك ساڵی دووه‌می بوو ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو مافی به‌شداربونی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان نامێنێت، بۆ ساڵی دواتر مافی به‌شداریكردنی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كاندا هه‌یه‌ به‌ شێوازی ده‌ره‌كی.

هه‌ر به‌ پێی نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌گه‌ر خوێندكاری ئێواران گزیكرد له‌ پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی داهاتوو مافی به‌شداریكردنی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان نامێنێت بۆ ساڵی‌ دواتر تاقیكردنه‌وه‌ به‌ڕێگای به‌رای ده‌توانێت به‌شداری ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كان بكات.

ئەلبوومی وێنەکان