Error: No articles to display

به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست كۆنگره‌ی باڵوێزی ئاشتی له‌ قاهیره‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

تشرینی دووەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی تشرینی دووه‌م یه‌كه‌م كۆنگره‌ی باڵوێزی ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ وڵاتی میسر به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

كۆنگره‌ی باڵوێزی ئاشتی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و تا سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

عادل مه‌لا ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شداره‌.

له‌ كۆنگره‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ باڵوێزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی تێدا به‌شداریانكردووه‌.

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌كه‌ عادل مه‌لا ساڵح ، نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له‌ رۆڵی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ ئاشته‌وایی له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌ كرد، به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ سه‌قامگیری له پێناو‌ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی كرد.

له‌ كۆتایی یه‌كه‌م ڕۆژی گۆنگره‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ نازناوی ئاشتیان پێبه‌خشیه‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی.  

ئەلبوومی وێنەکان