Error: No articles to display

له‌ قاهیره‌ نازناوی باڵوێزی ئاشتی به‌ خشرایه‌ نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست

کانونی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌م‌ له‌ دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی باڵوێزانی ئاشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی  میسر نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست له‌ كۆنگره‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له‌ سه‌ر ڕۆڵی حزبی سۆسیالیست له‌ ئاشته‌وایی.

عادل مه‌لا ساڵح ، نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ دووه‌م ڕۆژی كۆنگه‌ری باڵوێزانی ئاشتی له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی خسته‌ڕوو له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ باسی له‌ رۆڵی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد له‌ ئاشتی و ئاشته‌وایی، به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی باڵوێزانی ئاشتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا.

هه‌روه‌ها نازناوی باڵوێزی ئاشتی له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌خشرایه‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.

له‌ دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ (مه‌دالیا و بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی) به‌ خشرایه‌ عادل مه‌لا ساڵح، نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ كاركردن وه‌ك باڵوێزی ئاشتی له‌ سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی.

ئەلبوومی وێنەکان