Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى جۆرج بۆش ده‌کات

کانونی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى کۆچى دواییى جۆرج بۆشى باوک، په‌یامێکى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى جۆرج بۆشى کوڕو به‌نه‌ماڵه‌که‌ى ده‌کات ووێڕایى سه‌ره‌خۆشى وهاوخه‌مى رۆڵى جۆرج بۆشى باوک به‌رز ده‌نرخێنێ له‌ پشتیوانى گه‌لى کورد ، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کى بوێرو خاوه‌ن بڕیار .

ئه‌مه‌ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :

به‌ڕێز / جۆرج بۆشى کوڕ

به‌بۆنه‌ى کۆچى دواییى جۆرج بۆشى باوک، به‌ناوى خۆم و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و خه‌ڵکى کوردستانه‌وه‌ ،پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى له‌خۆتان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین ،هیوادارم ئه‌مه‌ دوایین کۆستى خۆتان و خانه‌واده‌که‌تان بێت، ته‌ندروستى و ته‌مه‌نى درێژى بۆ ئێوه‌ ده‌خوازین.

جۆرج بۆشى باوک سه‌رۆک و که‌سایه‌تى سیاسى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بوو که‌له‌لایه‌ن گه‌لى کورده‌وه‌ وه‌ک دۆستێک ناسرابوو ،سه‌رکرده‌یه‌ک بوو که‌له‌خه‌مى گه‌لانى عێراق و خه‌ڵکى کوردستان بوو به‌تایبه‌تى که‌بووه‌ هۆکارى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکه‌وێته‌ ژێر پاراستنى کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى و له‌ هێرشه‌کانى ڕژێمه‌که‌ى سه‌دام حسێن پارێزرا هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌عێراق کۆتایى به‌حوکمڕانى به‌عس هێنرا .

سه‌رۆک بۆشى باوک سه‌رکرده‌یه‌کى ئازاو بوێرو خاوه‌ن بڕیار بووهه‌ربۆیه‌ رۆڵى سه‌رۆک بۆش به‌رامبه‌ر به‌دۆزى گه‌لى کورد به‌رز ده‌رنخێنین که‌په‌یوه‌ندیه‌کى مێژووى له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ى کوردو گه‌لانى ئه‌مه‌ریکا دروست کرد .

جارێکى تر پرسه‌رسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆله‌ده‌ستان خه‌ڵکى کوردستان بۆ له‌ده‌ستدانى ئه‌و سه‌رکرده‌ گه‌وره‌یه‌ راده‌گه‌ێنین و ئومێد ده‌که‌ین ئه‌مه‌ دواناخۆشى بنه‌ماڵه‌که‌تان بێت .

 


محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
کوردستان - هه‌ڵه‌بجه‌ى - گوڵه‌خانه‌
1-12-2018