Error: No articles to display

له‌ سلێمانی پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگێرده‌كرێن

کانونی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە لە یاسا هەڵاتوون ، لەماوەی هەفتەیەكدا هەریەك لە بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد و بنكەی پۆلیسی هەواری شار پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد بە شێوەیەك :

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە3 فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .
تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بە پێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی كە چەند كەسێكی بە چەقۆ بریندار كردووە
تۆمەتبارێكی تر بە پێی ماددەی 2 ی مۆبایل دەستگیر كراوە .

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی كە هەڕەشەیان لە هاوڵاتیان كردووەو هەوڵی ڕفاندنیان داوە