Error: No articles to display

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر باران ببارێت

کانونی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند ئەمشەو شەپۆلێکى بارانبارین بە هەورەتریشقەوە لە شارى هەولێر دەستیپێکردووە و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کاتژمێر ١١ى شەو کاریگەرى هەبێت.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینى ئەوەشی کردووە شەپۆلەکە بەرەو ناوچەکانى سلێمانى و بەتایبەتى ئیدارەى گەرمیان و خانەقین بڕوات و بڕێکى زۆر باران لەو ناوچانەش ببارێت کە دەبێتەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە هەندێک ناوچە و پاشان کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا شه‌پۆلی بارانباراین ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، به‌و هۆیشه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر باران باریوه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بوته ‌هۆی دروستبونی لافاو.