Error: No articles to display

عادل مه‌لا ساڵح به‌کوردى وتارى پێشکه‌ش کردو له‌سه‌ر ئاستى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌ک باڵوێزى ئاشتى ناسێنرا

کانونی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


عادل مه‌لا ساڵح ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌کۆنگره‌ى باڵوێزانى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌جل و به‌رگى کوردى وبه‌زمانى کوردى ووتارى پێشکه‌ش کرد .

له‌وباره‌یه‌ عادل مه‌لا ساڵح به‌جه‌ماوه‌رنیوزى رایگه‌یاند : ئه‌مه‌یه‌که‌مین کۆنگره‌ى باڵوێزانى ئاشتییه‌ که‌له‌قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و عێراقیش وه‌ک وڵاتێکى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى کوردستانیش وه‌ک هه‌رێمێکى ده‌ستورى له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵدا بانگهێشتکرابوین که‌ئێمه‌ ته‌نها کورد بوین له‌و کۆنگره‌یه‌دا و به‌جلى کوردى و زمانى کوردى وتارمان پێشکه‌ش کردووه‌ و له‌وتاره‌که‌دا باسى رۆڵى هه‌رێمى کوردستانمان کرد له‌بوارى ئاشتى و ئاشته‌وایى نیشتمانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان عێراقدا .

سه‌باره‌ت به‌پێشکه‌ش کردنى ووتاره‌که‌ به‌زمانى کوردى عادل مه‌لا ساڵح ووتى : من وه‌ک کوردێک و وه‌ک ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،که‌حزبێکى کوردى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى که‌له‌ساڵى 1976 وه‌ خه‌بات ده‌کات له‌رزگار کردنى خاکى کوردستان و ئاشته‌وایدا ،بۆیه‌ پێمباش بوو وه‌ک که‌سێکى نه‌ته‌وه‌یى به‌جل و به‌رگى کوردى و به‌زمانى کوردى وتاره‌که‌ پێشکه‌ش بکه‌م .

ووتیشى : من پێشتر ووتاره‌که‌م به‌زمانى عه‌ره‌بى پێشکه‌شى ئاماده‌بوان کرد، دواتر داوام له‌ئه‌ندامانى کۆنگره‌ کرد که‌گوێبیستى وتاره‌که‌م بن به‌زمانى کوردى له‌به‌رئه‌وه‌ى زمانى ئێمه‌ کوردیه‌ ،ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌ى کوردین و ئێوه‌ش عه‌ره‌بن و کار له‌بوارى ئاشتیدا ده‌که‌ین پێویسته‌ هه‌موومان به‌دڵفراوانیه‌وه‌ گوێبیستى وتارێکى کوردى بن ،بۆیه‌ هه‌مویان به‌دڵێکى فراوانه‌وه‌ گوێبیستى وتاره‌که‌مان بوون و بووه‌ مایه‌ى ره‌زامه‌ندى ئه‌ندامانى کۆنگره‌و ووتاره‌که‌شمان په‌سه‌ندکرا و بڕیاردرا چاپ بکرێ به‌زمانى عه‌ره‌بى و بڵاوبکرێته‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و رێکخراو وڵاتانه‌ى به‌شداربوون له‌کۆنگره‌که‌دا .

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى هه‌ندێ له‌لایه‌نه‌کان سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى کوردستان عادل مه‌لا ساڵح ووتى : هه‌ندێ له‌به‌شداربوان پرسیاریان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ئایا هه‌رێمى کوردستان سه‌ربه‌خۆیه‌ یان سه‌ربه‌عێراقه‌ ،ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌عێراق نه‌بێ چۆن به‌شدارى کۆنگره‌که‌ ده‌که‌ن،ئێمه‌ وه‌ڵامى هه‌موو پرسیاره‌کانمان دایه‌وه‌ ووتمان هه‌رێمى کوردستان له‌ئێستادا له‌رووى ده‌ستوریه‌وه‌ سه‌ربه‌ عێراقى فیدراڵه‌ و ته‌واوى مافه‌ سیاسى و مه‌ده‌نی و یاساییه‌کانى هه‌یه‌ تائێستا وه‌کو به‌شێکه‌ له‌عێراق ،هه‌ڵبه‌ته‌ باسمان له‌وه‌ش کرد که‌هه‌رێمى کوردستان له‌ماوه‌ى رابردودا ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجامداوه‌ ،که‌ئه‌وه‌ یه‌که‌مجاره‌ له‌مێژووى بزوتنه‌وه‌ى کوردیدا ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجام بدرێ وه‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیش یه‌کێک بووه‌ له‌و حزبانه‌ى که‌به‌جدى کارى کردووه‌ بۆسه‌رخستنى ریفراندۆمه‌که‌ ،وه‌په‌شیمانیش نین له‌و ریفراندۆمه‌ى که‌کراوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ره‌وشه‌ سیاسیه‌که‌ ئه‌وه‌ده‌خوازێت که‌هه‌رێمى کوردستان به‌شێک بێت له‌حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ ،بۆیه‌ ئه‌وه‌یان به‌لاوه‌ په‌سه‌ند بوو که‌هه‌رێمى کوردستان وه‌کو هه‌رێمێک بمێنێته‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵدا .

ووتیشى :دواى پێشکه‌ش کردنى وتاره‌که‌مان به‌کۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ ،وتاره‌که‌مان به‌باشى هه‌ڵسه‌نگێنراو رۆڵى هه‌رێمى کوردستان له‌بوارى ئاشتى و ئاشته‌وایى له‌سه‌ر ئاستى کوردستان و عێراق به‌باشى نرخێنرا وه‌بڕیاردرا به‌نده‌ وه‌ک تاکه‌ کورد که‌له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراقه‌وه‌ به‌شداربووم ،له‌سه‌ر ئاستى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌کو باڵوێزى ئاشتى کاربکه‌م ،دواتر له‌گه‌ڵ باڵوێزانى ئاشتى وڵاتانى عه‌ره‌بى کۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و بڕسارمانداوه‌ له‌سه‌ر کارنامه‌یه‌ک که‌پێویسته‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ ئێمه‌ وه‌ک باڵوێزى ئاشتى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى چه‌ندین چالاکى جۆراوجۆرمان هه‌بێت له‌بوارى ئاشتى و ئاشته‌وایى له‌هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى عه‌ره‌بى.