Error: No articles to display

که‌مال موفتى له‌شارى سلێمانى کۆچى دوایى کرد

کانونی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ که‌مال موفتى راوێژکارى پێشوى سه‌رۆک کۆمارى عێراق و وه‌زیرى پێشووترى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له‌ شارى پزیشکى فاروق له‌ سلێمانى کۆچى دوایى کرد

که‌مال موفتی، یه‌که‌م وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بووه‌ له‌ساڵى 1992 له‌ یه‌که‌م کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، هاوکات راوێژکارى پێشووى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌کانى ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ ته‌رمى خوالێخۆشبوو که‌مال موفتى ئه‌مشه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ى فاروق له‌ سلێمانى ده‌مێنێته‌وه‌و کاتژمێر 8 ى سبه‌ى یه‌ک شه‌ممه‌ ته‌رمه‌که‌ى به‌ڕێده‌کرێت بۆ مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دى حاجى عه‌لى ناسراو به‌ (ئه‌حه‌سوور) و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕستانى ئابڵاخ به‌ڕێده‌کرێت و به‌خاک ده‌سپێردرێت.