Error: No articles to display

نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست به‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی له‌ ڕێكخراوی عه‌ره‌بی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیرا

کانونی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

كۆنگره‌ی باڵوێزانی عه‌ره‌بی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی هه‌ینی 1ی كانونی یه‌كه‌م له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ئه‌مڕۆش كۆنگه‌ره‌ كۆتابی به‌كاره‌كانی هێنا.

یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی باڵوێزانی عه‌ره‌بی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئاماده‌بونی عادل مه‌لا ساڵح، نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوو و كۆنگره‌كه‌ سی ڕۆژی خایاند.

له‌ یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی باڵوێزانی عه‌ره‌بی نێوده‌وڵه‌تی عادل مه‌لا ساڵح لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خسته‌ڕوو له‌ باره‌ی ڕۆڵی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ ئاشتی و ئاشته‌وایی له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌ كۆنگه‌ره‌كه‌ به‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا.

له‌ دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ مه‌دالیا و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌خشرایه‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.

له‌ سێهه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ عادل مه‌لا ساڵح ، نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست وه‌ك ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ڕێكخراوی عه‌ره‌بی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیرا ، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵوێزانی عه‌ره‌ب وه‌رگیرا.