Error: No articles to display

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ مه‌راسیمی به‌ خاك سپاردنی كه‌مال موفتی به‌شداریكرد

کانونی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 2ی كانونی یه‌كه‌م به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ مه‌راسیمی به‌ خاك سپاردنی تێكۆشه‌ری دێرین كه‌مال موفی به‌شداریكرد، تاچه‌ك گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فای له‌سه‌ر گڵكۆی خوالێخۆش بوو دانا.

ئێواره‌ى دوێنێ که‌مال موفتى له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد.

كه‌مال موفتی، ڕاوێژکارى پێشوى سه‌رۆک کۆمارى عێراق و وه‌زیرى پێشووترى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بووه‌ و یه‌که‌م وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بووه‌ له‌ساڵی 1992  .

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ گۆڕستانی ئابڵاخ له‌ شاری سلێمانی ته‌رمی كه‌مال موفی به‌ خاك سپێردرا.

ئەلبوومی وێنەکان