Error: No articles to display

کۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌ هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى ڕاپه‌ڕین و قه‌ڵادزیه‌ى حزبى سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئاب 19, 2018

ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 19 - ئاب له‌ شاره‌کانى ڕانیه‌ و قه‌ڵادزیه‌ به‌سه‌رپه‌شتى به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسان و ستاف و ئه‌ندامانى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى ڕاپه‌ڕین و قه‌ڵادزیه‌ کۆبوونه‌وه‌.

‎سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌کان‌ به‌ساتێک وه‌ستان و ڕێزلێنان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیان پێکرد و بارودۆخى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ گفتووگۆى له‌سه‌ر کرا.

‎ته‌وه‌رێکى کۆبوونه‌وه‌کان باسکردن بوو له‌سه‌ر نوێبوونه‌وه‌ و گۆڕانکارى و دابه‌شکردنى ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتى له‌ ئۆرگان و مه‌ڵبه‌ند و ده‌زگاکاندا وه‌ک کارنامه‌ى ساڵى داهاتووى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان.

‎ له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا باس له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان کرا که‌ حزبى سۆسیالیست دیموکرداتى کوردستان له‌ هاوپه‌یمانییه‌کدا به‌ناوى ( هاوپه‌یمانى سه‌رده‌م ) به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى کردووه‌ و جه‌ختکرایه‌وه‌ له‌ به‌شدارى کارا و کارکردن بۆ سه‌رکه‌وتنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ شێوازێکى مه‌ده‌نیانه‌.

‎له‌ ته‌وه‌رێکى ترى کۆبوونه‌وه‌کاندا گۆڕینه‌وه‌ى ‌ بیروڕا و سه‌رنجه‌کان بوو بۆ به‌ره‌وپشێبردنى کاروبارى مه‌ڵبه‌نده‌کانى ڕاپه‌ڕین و قه‌ڵادزیه‌ و گرنگیدانى زیاتر به‌ کێشه‌ و گرفتى هاوڵاتیانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و گه‌یاندنى ده‌نگیان به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و له‌پێناو ده‌سته‌به‌رى خۆشگوزه‌رانى بۆ هاوڵاتیان.

‎لایخۆشیه‌وه‌ به‌ڕێزعه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود به‌گرنگییه‌وه‌ باسى خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى کرد له‌ قۆناغه‌ جیاجیاکانى شۆڕشى ڕزگاریخوازى گه‌لى کوردستان و به‌رگرى له‌خاک و ئه‌زموونى کوردستان که‌ هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌نگدا بوون و به‌ڵێنیدا به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ داکۆکى له‌ مافه‌کانیان بکات.

‎پاشان به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و شاندى یاوه‌رى تێبینى و پێشنیاره‌کانیان هه‌ڵسه‌نگاند و داواکارییه‌کانیان وه‌ک کارنامه‌ى داهاتوو بۆ جێبه‌جێکردن گه‌ڵاڵه‌کرد.