Error: No articles to display

سلێمانی ... لیژنه‌یه‌ک بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى کرێکار دروست ده‌کرێت

کانونی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌لامه‌تى کرێکار له‌ شوێنى کاردا، لیژنه‌ى ژماره‌ 31 بۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى زیاد کرا‌و سه‌ردانى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌کات که‌ شوێى کارکردنى کرێکارانه‌.

دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌ندیکاى کرێکارانى کوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان" ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى سلێمانى له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بڕیارمان داوه‌ به‌ دروستکردنى لیژنه‌ى (سه‌لامه‌تى کرێکار له‌ شوێنى کار)، ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌ش له‌ نوێنه‌رى قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى کار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌ندیکارى کرێکاران و ئاسایشى ئابوورى و ته‌ندروستى سلێمانى پێکدێن. وتیشی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ رۆژانه‌ کارى خۆى ده‌کات و له‌ هه‌موو ئه‌و که‌م‌وکوڕییانه‌ ده‌پرسێته‌وه‌ که‌ به‌رامبه‌ر کرێکار ده‌کرێت، سه‌ره‌تاى کاره‌کانیان به‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ى شوێنى کاره‌که‌ ده‌ستپێده‌کات و دواتریش له‌کاتى پابه‌ندنه‌بوونى به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانه‌وه‌ رووبه‌رووى دادگا ده‌کرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد به‌پێى ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ى له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى کار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌ لیژنه‌که‌ کار ده‌کات.

دواتریش چالاک محه‌مه‌د- سه‌رۆکى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى کرێکارانى کوردستان رایگه‌یاند: له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌توانین سه‌لامه‌تى بۆ کرێکاران له‌ زۆرێک له‌ کارگه‌ و شوێنه‌کانى کارکردن ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین و خۆیشمان به‌ پارێزه‌رى مافى کرێکاران ده‌زانین، ته‌نانه‌ت ئه‌و کرێکارانه‌یش که‌ ئه‌ندامى سه‌ندیکاى کرێکاران نین.