Error: No articles to display

پشكی هه‌رێم له‌ بوودجه‌ی عێراق زیاد ده‌كرێت

کانونی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

تائێستا لایه‌نه‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند تا ئیستادا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌شتونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنی كۆتایی بۆ ته‌واكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆیه‌ هێچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه‌ له‌ چ كاتێكدا ئه‌نجومه‌نه‌ی نوێنه‌ران ده‌نگ بدات له‌ سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ ژماره‌یان 8 وه‌زیره‌، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كانی له‌لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌شتن به‌ ئه‌ ئه‌نجام.

له‌ باره‌ی زیاندكردنی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌و به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم له‌ 12.67% ده‌ستنیشانكراوه‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی عێراق ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و ڕێژه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆ 13.9% له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ڕێژه‌ی دانیشتوانی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌ له‌ 13.9%   ئه‌و گؤرانكاریه‌ رووبدات و وه‌ك ئه‌ندامانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌و گؤرانكارییه‌ ڕووبدات و كاریش بۆ زیاتر كردنی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین.