Error: No articles to display

به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستنیشان كرا

کانونی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدنی بۆ هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سنیشان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدی ده‌ستنیشان كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و بۆ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم نێجیره‌ڤان بارزانی .

له‌و باره‌یه‌وه‌ محمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەربژێرکران.

ناوبراو وتیشی لیژنەیەک بۆ سەردانکردنی لایەنەکان پێکهێنراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی لایەنەکان دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم.