Error: No articles to display

جه‌ماوه‌رنیوز واده‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بڵاوده‌كاته‌وه‌

کانونی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

هۆكاری داواكه‌وتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی بۆ ته‌واو نه‌كردنی لیستی هه‌ندێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی كۆمسیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵشاند نامیق، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن و راپرسی هه‌رێم له‌ پاڕیزگای هه‌له‌بجه‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له‌ هه‌ندێك فه‌رمانگه‌كان لیسته‌كان به‌ ته‌واوه‌تی نه‌گشتووه‌، بۆیه‌ پاره‌ی كارمه‌ندان خه‌رج نه‌كرا.

ناوبراو وتیشی پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن و بڕه‌كه‌شی دیاریكردووه‌ به‌ جۆرێك مونه‌سیق و به‌ڕێوه‌به‌ری ویستگه‌كان 200هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن و كارمه‌ندانی تر 150هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.

دڵشاد نامیق هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌موو ڕێكاره‌ یاسایی و كارگێریه‌كانمان ته‌واو كردووه‌ و هیچ گرفتی نیه‌.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆنی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد شێوازی دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت و پێویسته‌ كارمه‌نده‌كه‌ خۆی ئاماده‌ بێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ .

له‌ باره‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندان ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن وتی له‌م مانگه‌دا پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت و ئه‌گه‌ری زۆریشه‌ له‌ نێوه‌ی یه‌كه‌می مانگی 12 پاره‌كه‌ دابه‌شبكرێت .