Error: No articles to display

لە شاری سلێمانی پزیشكێك بە فیشەك بریندار كرا

کانونی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 4:30 لە شەقامی ئۆرزدی لەشاری سلێمانی و لە نۆرینگەكەی خۆی لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە د.كەمال ئەحمەد سەعید كرا و دوو فیشەكی پێوەنرا .
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو دوای ڕوداوەكە دەستبەجێ‌ تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و د. كەمال ئەحمەد سەعید بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری پزیشكیدا .
هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی وردن لە ڕوداوەكە