Error: No articles to display

له‌ شۆرتی كاره‌با دووكانداره‌كان ئاگادرده‌كرێنه‌وه

کانونی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند سیستمی كارەبا و بەرگری شارستانی و بەگشتی رێوشوێنەكانی سەلامەتی لە دوكان و بازاڕەكان بەتایبەت " دوكانەكانی نێو بازاڕی سلێمانی" لە ئاستێكی پێویستدا نیەو بڕیاری چارەسەركردنیان دراوە.

  قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو بەتایبەت رووداوی ئاگركەوتنەوە پێویستە خاوەنی دوكانەكان پابەند بن بە مەرجەكانی سەلامەتی و لیژنە پەیوەندیدارەكانیش بەدواداچون بۆ جێبەجێ كردنیان دەكەن.

  ئاوات محەمەد هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد ئەوەی پەیوەست بێت بە حكومەتی خۆجێی سلێمانی لە بازاڕەكان هاوكاری خاوەنی دووكانەكان دەكرێن بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا گرفتەكانی سیستمی كارەبا و بەرگری شارستانی چارەسەربكەن , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ماوەی چەند رۆژێك مۆڵەت دەدرێتە خاوەنی ئەو شوێنانەو پێویستە پەلە بكەن لە چارەسەركردنی گرفتەكانیان بەتایبەت راكێشانی  وایەری كارەبا كە هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نیە.

 قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لیژنەی سەلامەتی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ هەموو گرفتەكان دەكات و خاوەنی دووكانەكان لە كەموكورتی و سەرپێچیەكانیان ئاگاداردەكاتەوە و پابەندیان دەكات بە جێبەجێكردنی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی, ئامانجمان لەم  كارە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران و رێگری كردنە لە رووداوی ئاگركەوتنەوە  و كارەساتی نەخوازراو . 

 سەرۆكی داواكاری گشتی سلێمانیش پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند بە یاسا سزای بۆ ئە كەسانە داناوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی نابن.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانیش رایگەیاند لە هەوڵی تەواودان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان  و داواشی لە دووكانداران و كاسبكاران كرد پابەندی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی بن