
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌م شاندێكی عێراق كه له نوێنه‌ری 12 وه‌زاره‌ت پێكهاتووه ده‌گه‌ن ناحیه‌ی به‌مۆ بۆبڕیاردان له سه‌ر به فه‌رمیكردنی ده‌روازی پشته.
له‌وباره‌یه‌وه عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ به جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌مرۆ وه‌ڤدێكی به‌غداد به نوێنه‌رایه‌تی 12 وه‌زاره‌ت سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنوری پشته ده‌كه‌ن و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی سنوری له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ڕاپۆرتی كۆتایی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ هێمای بۆ ئه‌وه كرد كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه ده‌بێته هۆی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و گه‌رمیان و له ڕووی ئابووریشه‌وه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی.