Error: No articles to display

تەقە لە پۆلیسێکی سلێمانی دەکرێت و گیانلەدەست دەدات

کانونی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥-۱۲-۲۰۱۸ کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لەڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لێ کراو گیانی لەدەستدا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتوو دوای تەواوبونی دەوامی فەرمی و لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە ڕێپێدراوی هەشت (ل. ئ. ح) کارمەندی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقەی لێ دەکرێت و لە ئەنجامدا گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا پاش ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەتن و بەڵگەی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کراو، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمان کرا، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.