Error: No articles to display

هێزه‌کانى پۆلیس تۆمه‌تبارێکى ترى ڕوداوه‌که‌ى گه‌ڕه‌کى وڵوبه‌ ده‌ستگیرده‌که‌ن

ئاب 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى 7ی6ی2018 ، کاتژمێر 10:30 خوله‌کى شه‌و له‌نزیک پردى وڵوبه‌ له‌شارى سلێمانى هاوڵاتى ( ک ، ع ، ش ) کوژرا ، پاش گه‌یشتنى هێزه‌کانى پۆلیس و تیمه‌کانى به‌ڵگه‌ى تاوان و که‌شف و هێڵکارى بۆ شوێنى ڕوداوه‌که‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى وردو وه‌رگرتنى ووته‌ى که‌سوکارى کوژراوه‌که‌ که‌ سکاڵایان له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێک هه‌بو.

هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى – بنکه‌ى پۆلیسى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێکۆڵینه‌وه‌ى وردى له‌ڕوداوه‌که‌ ده‌ستپێکرد و توانرا به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتن ئه‌مشه‌و تۆمه‌تبار ( س ، م ، ک ) له‌دایکبووى 1988 پیشه‌ى شۆفێرى تاکسى ده‌ستگیربکرێت .

له‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار به‌بڕیارى دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 406 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌ .

جێى ئاماژه‌یه‌ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر دوو تۆمه‌تبارى تر ده‌ستگیرکران که‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ڕوداوه‌که‌ى گه‌ڕه‌کى وڵوبه‌ى شارى سلێمانى . هه‌رسێ‌ تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 406 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراون .