
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى راگه‌یاند که ته‌قه‌ى لهپزیشکێک کردبو
له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا که نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 5-12-2018 سازیکرد، به‌رێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سه‌ى راگه‌یاند که ته‌قه‌ى لهپزیشکێک کردبو.
به‌رێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم رایگه‌یاند، کاتژمێر 4:20خوله‌کى پاشنیوه‌رۆی رۆژی 3-12-2018 تۆمه‌تبارێک هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر نۆرینگه‌ی د. که‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید، پزیشکى نه‌شته‌رگه‌ریى گشتى له‌سلێمانی، ته‌قه‌ی لێکردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار کراینه‌وه، خۆم‌و هێزه‌کانمان چوینه شوێنی روداوه‌که، ده‌ستمان کرد به‌لێکۆڵینه‌وه، به‌هۆى گرنگیى روداوه‌که چه‌ند ئه‌فسه‌رێکمان راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌داوێکمان ده‌ستبکه‌وێت، سه‌رئه‌نجام کاژێر 12:00 ى ئه‌مڕۆ 5-12-2018 توانیمان ئه‌و که‌سه‌ى تاوانه‌که‌ى ئه‌نجامداوه، ده‌ستگیربکه‌ین.
وتیشی، ئه‌و که‌سه‌ى تاوانه‌که‌ى ئه‌نجامداوه له‌دایکبوى ساڵى 1982 ه، دانیشتوى ده‌ره‌وه‌ى سلێمانییه، به‌ناوى (هـ. ع. ک.)و پیشه‌ى کاسبه. پێشتر ده‌مانچه‌یه‌کى جۆرى میکارۆڤى کڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى پێ ئه‌نجامبدات، هه‌ر دوێنێش ده‌مانچه‌که‌ى فرۆشتووه‌ته‌وه.
به‌رێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد که ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تۆمه‌تباره له‌و ماوه که‌مه‌دا ئه‌مه وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ڵێن له‌شاری سلێمانیدا ئارامیى نییه، خۆتان بینیتان له‌ماوه‌ی که‌متر له 72 کاتژمێردا هێزه‌کانمان توانیان ئه‌و که‌سه‌ی تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامداوه ده‌ستگیر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی گرنگی بابه‌ته‌که به‌رێزان کاک کۆسره‌ت ره‌سوڵ عهلیو کاک قوباد تاڵهبانیو کاک حاکم قادر‌و مامۆستا جه‌لال له‌سه‌ر خه‌ت بون به‌په‌رۆشه‌وه بون بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباری روداوه‌که، چونکه روداوێکی زۆر ناخۆش بو، پزیشکان شه‌و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ک بۆ خزمه‌تی ئه‌م وڵاته، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌کو براو خوشکی گه‌وره‌ی خۆمان سه‌یریان بکهینو رێز له‌ماندوبونیان بگرین، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و روداوه، ئه‌گه‌ر که‌سێکیش کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌بێ یاسا هه‌یه ده‌توانێ له‌رێی یاساوه سکاڵا له‌سه‌ر هه‌ر که‌سێک تۆمار بکات.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م ئهفسهرانو کارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد بۆ ههوڵو ماندوبونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنی تاوانباران‌و له‌یاسا ده‌رچوان.