Error: No articles to display

ده‌روازه‌ی پشته‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت

کانونی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ده‌روازه‌ پشته‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی تێدا جێبه‌جێكراوه‌.

ئه‌مڕۆ شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی عێراق سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنوری پشته‌یانكرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌ تا به‌ نێوده‌وله‌تی بكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند شاندی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی عێراق پێیان راگه‌یاندین كه‌ ده‌روازه‌ی سنوری پشته‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه‌ ، ڕاپۆرتكه‌یان بردۆته‌وه‌ بۆ به‌غدادو ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێانڕاگه‌یاندین كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا موژه‌ی خۆشتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین.