
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری كاركردن بە سیستمی تایبەت (ڤی ئای پی) بۆ ڕایكردنی مانهڵهی هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر 100 هه‌زار دینار ده‌ركرد.
موقه‌ده‌م فازیل حسێن ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند به‌شی (ڤی ئای پی) یمان كردۆته‌وه بۆ راییكردنی مامەڵەی ئەو كەسانەی بۆ تۆماركردن، نوێكردنەوەی مۆڵەت و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەكەن".
ناوبراو هێماش بۆ ئه‌وه ده‌كات كەسانێك لە شار و شارۆچكەكانی دەرەوەی هەولێر دێن و دەیانەوێت لە ماوەی نیو كاژێر كارەكانیان تەواوبکەن، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێریش به‌شی (ڤی ئای پی) كردووەتەوە و لەبەرامبەر وەرگرتنی 100 هەزار دیناری عێراقی، لە ماوەیەكی كەم مامەڵەكانیان راییدەكرێن".
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ڕه‌تكرده‌وه له‌و باره‌یه‌وه به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه كه تێداهاتووه "ده‌ركردنی بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌شی (VIP) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕی (100) هه‌زار دینار، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه پێشتر ڕایگه‌یاندوه "كه بریتی بوه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری گشتی و جێ به‌جێ كردنی پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری وه‌ك یه‌ك بۆ هاوڵاتیان.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ-ى هه‌رێمى كوردستان_
ده‌ركردنی بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌شی (VIP) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕی (100) هه‌زار دینار، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه پێشتر ڕایگه‌یاندوه "كه بریتی بوه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری گشتی و جێ به‌جێ كردنی پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری وه‌ك یه‌ك بۆ هاوڵاتیان، چونكه یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی جیاوازی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی بریتی یه له‌وه‌ی كه هه‌میشه كه‌رتی تایبه‌ت به یاسا بۆی دیاری كراوه كه خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌یه‌و ده‌ستكه‌وتی ماددیه بۆیه هاوڵاتی ئازاده له‌وه‌ی كه په‌نا بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بات یان نا چونكه ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه، به‌ڵام كه‌رتی گشتی حكومی بۆ هه‌موو هاوڵاتیانه‌و گشتی یه ئه‌ركی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ته له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌پێ ی ئه‌و ڕێنمایی یانه‌ی كه دیاری كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڕسوماتی دارایی پێویست لهمامهڵهكان له چوار چێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی هاتوچۆی هه‌ولێربه كردنه‌وه‌ی به‌شی تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنێكی ئاشكرایه بۆ دروست كردنی جیاوازی له‌نێوان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه توانای داراییان باشه‌و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌ژارن و توانای داراییان نیه‌و یان لاوازه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته دروست كردنی جیاوازی چینایه‌تی و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه . چونكه ناكرێ حكومه‌ت بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان په‌نا بۆ زیاد كردن و قوڕس كردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان ببات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بدات له ڕێگه‌ی پێیشكهش كردنی پلان و به‌رنامه‌ی پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه كه بگونجێ له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و خزمه‌تگوزاری گشتی پێشكه‌ش بكات، كه به‌شێكه له بونیات نانی ده‌وڵه‌تی شارستانی و به سیسته‌م كردنی دام ده‌زگاو پیشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاوڵاتیان و زیاتر نزیك كردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان .
بۆیه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ته‌واوی بڕیاره‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و نیگه‌رانی خۆشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتو چۆی هه‌ولێر بڕیاره‌كه‌ی له‌و باره‌وه ههوڵوهشێنتهوهو بیر له ڕێگه‌و پلانی تر بكاته‌وه بۆ زیاتر پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان كه هاوشان و بگونجێت له‌گه‌ڵ ژیان و بارودۆخی دارایی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
له‌هه‌رێمی كوردستان / 5 دیسیمبری 2018